Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 3 كۆڵبه‌ر برینداربوون

کوردستان TV
100%


لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن هێزە چەکدارەکانه‌وه‌، لانی کەم سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە بە ناوەکانی  هیوا ئەحمەدی، خالیق حەمزەپوور و تالیب غەفاری ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 13 ی 9 ی 2022 بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا ئەحمەدی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی گوندی میراوا لە بەشی چناکەی، خالیق حەمزەپوور تەمەن 28ساڵ و خەڵکی گوندی مەنیجەڵان لە بەشی لاقی و تالیب غەفاری تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی گوندی هەنجێنە لە بەشی لاقی بە سەختی پێکراون و بۆ چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم سێ کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێ کراوە.


جێگای ئاماژەیە کە خالیق حەمزەپوور و تالیب غەفاری هەر دوویان خێزاندارن و خالیق باوکی منداڵێکە و تالیبیش باوکی دوو منداڵە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.