Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:35

پاڵه‌وانێیه‌تی هێزی له‌شی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی هێزی له‌ش ( كلاسیك) بۆ  یانه‌كان و هۆڵه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێیه‌تییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر 2 ى پاش نیوه‌ڕۆ، 15 ى 9 ى 2022 له‌شاری هه‌ولێر له‌هۆڵی داخراوی زانكۆی جیهان ده‌ستپێده‌كات و ڕۆژی هه‌ینیش به‌رده‌وام ده‌بێت. 

به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكیی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی پێشوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا مانگانه‌ بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی خه‌رج بكات به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكیی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان .


راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
14 ى 9 ى 2022
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.