خورادنی گوێز به‌گشتی بۆمرۆڤ زۆر به‌سووده ، به‌ڵام گوێزی سه‌وز یاخود گوێزی تازه سوودی زۆرتره له گوێزی ئاسایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته "د. كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك" سووده‌كانی گوێزی سه‌وز به چه‌ند خاڵێك ده‌خاته ڕوو:
1. پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌و نه‌خۆشی ته‌سك بوونه‌وه‌ی و گیرانی خوێنبه‌ره‌كان.
2. ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك پێكهاتووی خۆراكی گرنگ وه‌ك پڕۆتینه‌كان، چه‌ورییه به‌سووده‌كان، كاربۆهیدرایت، مادده ڕیشاڵیه‌كان، مه‌گنسیۆم، گۆگرد، پۆتاسیۆم، ڤیتامینه‌كان به تایبه‌ت B1 , B6، هه‌روه‌ها مادده دژه ئۆكسانه‌كان.
3. به‌هێزكردن و پاراستنی ته‌ندروستی چاو به هۆی بوونی للوتین و زیاكسانسین كه دوو دژه ئۆكسانی گرنگترن بۆ چاو.
4. بڕێكی كه‌م كالۆری تێدایه بۆیه بژارده‌یه‌كی زۆر باشه له كاتی ڕێجیم و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.
5. یارمه‌تی دابه‌زاندنی كۆلیسترۆڵی خراپ و چه‌ورییه سیانیه‌كان ده‌دات.
6. یارمه‌تی پاراستنی ته‌ندروستی پێست و هێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی ده‌دات.
7. كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و مه‌مك و پڕۆستات.
8. یارمه‌تی هه‌ڵمژینی كانزای ئاسن ئه‌دات به هۆی بوونی بڕێكی زۆر له مادده‌ی مس.
9. یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كره‌ی خوێن ده‌دات.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.