Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:36

بۆچی شای بریتانیا تەنوورە لەبەر دەكات ؟

مشتومڕێكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و چەندین پرسیاری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستكرد
کوردستان TV
100%

شای بریتانیا چارلسی سێیەم لەكاتی سەردانی كاتدراڵی سانت گایڵز لە ئەدینبۆرگی پایتەختی سكۆتلەندا، تەنوورەیەكی بچووك و چەرمێكی سووری لەبەردا بوو، بۆ ئەوەی سەیری تابوتی شاژنی كۆچكردوو ئەلیزابێسی دووەم بكات.
دەركەوتنی شا چارڵز بەو تەنوورەوە مشتومڕێكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و چەندین پرسیاری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستكرد، بە تایبەت كە یەكەمجار نییە  كە ئەو جلی لەم جۆرە لەبەر بكات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی (The Independent)ی بەریتانی رایگەیاندووە، ئەو جلە، جلی نەریتی سكۆتلەندییە، پێكهاتووە لە تەنوورەیەكی تارتان، هەروەها چەرمێكی سووری بەرزی ئەژنۆ و پێڵاوی رەش.
بە پێچەوانەی حیكمەتی ئاسایی، تەنوورەی شەترەنجدار لە سكۆتلەندا بە جلوبەرگێكی پیاوان بە باشترین شێوە دادەنرێت.
هەروەها ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت لە زاری یەكێك لە شارەزایانەوە بڵاویكردەوە، لەبەركردنی ئەم جلە لە شاری ئەدینبۆرگ "نیشانەی ڕێزگرتن و خۆشەویستی و پێزانینە بۆ سكۆتلەندا".
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم جۆرە جلوبەرگە لە سەرانسەری وڵاتەكەی زیاتر بووە.
هەروەها ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ئاشكرایكردووە كە تەنووری سكۆتلەندی "یەكێكە لە جلوبەرگە دڵخوازەكانی پاشا"، ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەو ئارەزووی لەبەركردنی لە ژمارەیەك بۆنەی فەرمیدا كردووە.
هەروەها هەندێك لە شرۆڤەكاران پێیان وایە پاشای نوێ پەیوەندییەكی تایبەتی لەگەڵ سكۆتلەندا هەیە و ئاماژە بەوە دەكەن كە "جگە لە ئارەزووی لەبەركردنی تەنووری سكۆتلەندی، چارلسی سێیەم بەشێك لە تەمەنی هەرزەكاری لە قوتابخانەیەكی بەشە ناوخۆیی زۆر توند لەم وڵاتەدا بەسەر بردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.