Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:40

شه‌وی رابردوو پێنج یاری لە گه‌ڕی دووه‌می خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


- پێنج یاری لە کۆمەڵەکانی A، B، C و D بەڕێوەچوو.

- هێرشبەری پۆڵەندی لیڤاندۆڤسکی کە بەر لەم وەرزە گواسترایەوە بۆ بارسێلۆنا، بەرامبەر بە یانەی پێشووی، بایەرن میونخ یاری کرد.
ئەنقەرە-AA

لە یەکەم رۆژی هەفتەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، پێنج یاری لە کۆمەڵەکانی A، B، C و D بەڕێوەچوو.

لە یارییەکی کۆمەڵەی C کە زۆرترین سەرنجەکانی لەسەر بوو، هێرشبەری پۆڵەندی لیڤاندۆڤسکی کە بەر لەم وەرزە گواسترایەوە بۆ بارسێلۆنا، بەرامبەر بە یانەی پێشووی، بایەرن میونخ یاری کرد.

بایەرن میونخ لەو یارییەدا کە میوانداری بارسێلۆنای کرد، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا، لوکاس هێرناندێز لە خولەکی 50 و سانێ لە خولەکی 54دا، گۆڵەکانی بایەرن میونخ-یان تۆمار کرد.

بەم ئەنجامەش بایەرن میونخ بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و بارسێلۆناش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی کۆمەڵەکەیەوە دێت.

له‌ یارییه‌كی دیکەدا، یانەی ئه‌یاكس رووبەڕووی لیڤه‌رپوول بووەوە. له‌ خوله‌كی17دا، محەمەد سەڵاح گۆڵی یەکەمی لیڤه‌رپوولی تۆمارکرد، خۆشی هاندەرانی لیڤەرپوول زۆری نەخایاند و 10 خولەک دواتر، ئەیاکس بە گۆڵێکی یاریزان كودوس ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە. لە خولەکی 89ی یارییەکەدا، یاریزان ماتیپ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد و بەم جۆرەش لیڤەرپوول بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی بردەوە.

ئەنجامی یارییەکان بەم شێوەیە بوو:

- کۆمەڵەی A

لیڤەرپوول (ئینگلتەرا) - ئەیاکس (هۆڵەندا): 2-1

- کۆمەڵەی B

پۆرتۆ (پورتوگال) - كڵۆب بروج (بەلجیکا): 0-4

بایەر لیڤەرکوزن (ئەڵمانیا) - ئەتلەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا): 2-0

- کۆمەڵەی C

بایەرن میونخ (ئەڵمانیا) - بارسێلۆنا (ئیسپانیا): 2-0

- کۆمەڵەی D

ئۆلیمپیک مارسیلیا (فەڕەنسا) - ئینتراخت فرانکفۆرت (ئەڵمانیا): 0-1

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.