دوای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان پارێزگاری هه‌ولێر و ئورمیه ئه‌نجامدرا یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه بووه جێگا‌ی دڵخۆشی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هاتنی زیاره‌تكاران بوو به ڕێگا‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و پاشان به‌ڕێكردنیان بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ئیمام حوسێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له گه‌یشتنی زیاره‌تكاران ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پێشوازی له زیاره‌تكاران ته‌واو كرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه جێگا‌ی دڵخۆشی زیاره‌تكارن و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئێرانیش كه پێشبینی ده‌كرێت ته‌نیا له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار زیاره‌تكار بێنه هه‌رێمی كوردستان.
هاتنی زیاره‌تكاران پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه بۆ هاتنی زیاره‌تكاران له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه و دواتر به‌ڕێكردنیان بۆ شوێنی مه‌به‌ست، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، تایبه‌ت بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: دوای سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ شاری ئورمیه و دواتریش سه‌ردانی پارێزگاری ئورمیه بۆ شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتین، له‌وانه كارئاسانیكردن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران و ته‌مه‌رچین، و خاڵێكی تریش بابه‌تی هاتنی زیاره‌تكارانی ئێران بوو بۆ وڵاتی عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چله‌ی ئیمام حوسێن له ڕێگه‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه، بۆیه له لایه‌ن خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگای هه‌ولێره‌وه به گرنگییه‌وه ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا، و پاشان بڕیاری لێدرا كه هه‌موو هاوكاری و كارئاسانییه‌كیان بۆ بكرێت بۆ هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و دواتر به‌شداریكردنیان له چله‌ی ئیمام حوسێن، بۆیه ئێمه له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران ٢٠ كابینه و فه‌رمانبه‌رمان زیاد كرد بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردن و وه‌رگرتنی هێڵی ته‌له‌فۆن و ته‌واوی پێویستییه‌كانیان له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بۆ دابینكراوه، و زیاره‌تكاران به پاس له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و پاشان له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دوای وه‌رگرتنی پشوویه‌ك به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ شاری به‌غدا، ئه‌و زیاره‌تكارانه به سێ به‌ش دێن ئه‌وانه‌ی شه‌و ده‌گه‌نه شاری هه‌ولێر ئه‌وان ده‌مێننه‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین ده‌كرێت وه‌كو شوێنی مانه‌وە، و دانانی دوو تیمی ته‌ندروستی له‌ناو پارك كه له‌گه‌ڵیان ده‌بن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گه‌شتوگوزار و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و پۆلیس و به‌رگری شارستانی و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر و ژینگه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن له‌وێ ئاماده‌ییان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ری ئێران كراوه و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ش نوێنه‌ریان ئاماده ده‌بێت، هه‌روه‌ها له قه‌زا و ناحیه‌كانیش ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕووداوێكی نه‌خوازراو ڕوونه‌دات و ئاسایشی ئه‌وان پارێزراو بێت و ئاسایشی ئێمه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی خۆمانه‌وه ده‌پارێزرێت.
٥٠٠ هه‌زار زیاره‌تكار له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان
له ٥ ی ئه‌یلووله‌وه ٢هەزار و ٥٠٠ زیاره‌تكار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و لێره‌شه‌وه به‌ڕێكه‌وتوون بۆ شوێنی مه‌به‌ستیان، دواتریش له ٧ ی ئه‌یلوول هەزار و ٧٠٠ زیاره‌تكار هاتوون و به‌ڕێكه‌وتوون، له ٨ ی ئه‌یلوولیش هەزار و ٣٠٠ زیاره‌تكار هاتوون، ئێمه ڕێككه‌وتنمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ٥٠٠ هه‌زار زیاره‌تكار له ڕێگا‌ی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بێنه هه‌رێمی كوردستان و دواتریش بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌ڕێبكه‌ون، ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ١٧ ی مانگ، به‌ڵام ڕه‌نگه جیاوازییه‌ك له ژماره‌كان ڕوو بدات بۆ نموونه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه ژماره‌یان زیاتر ببێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مه‌رزه‌كانی تره‌وه بێنه هه‌ولێر و لێره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ٢٤ كاتژمێر مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران ده‌كرێته‌وه ته‌نها بۆ هاتن له ٧ ی به‌یانی تاكو ٧ ی ئێواره ده‌بێت.
چه‌ند جارێكییش پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی زیاره‌تكارانی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك ئاگادار بێت ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین كراوه و تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردنیان تا ئه‌وكاته‌ی به‌ڕێده‌كه‌ون بۆ شاری به‌غدا و له‌وێشه‌وه بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.
باڵیۆزی ئێران لە هەولێر: ڕووانینی به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ بابه‌تی زیاره‌تكاران جێگه‌ی ته‌قدیره
سه‌باره‌ت به هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی كوردستان و کۆماری ئیسلامی بۆ زیارەتکاران باڵیۆزی ئێران له هه‌ولێر له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند:'' ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە زیارەتکاران لە هەرێمی کوردستانەوە دەچنە شوێنە پیرۆزەکان، بە لەبه‌رچاوگرتنی ئەوەی کە کلتوورێکی هاوبەش و دیرۆکیمان هەیە و خەڵکەکەمان بە زمانی کوردی ئاشنان و هەروەها ئەو پەیوەندییه مێژووییەی لە نێوان میللەتی ئێمە و خەڵکی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بووە هۆی ئەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی زیارەتکاران بکرێنەوە، بەپێی ئەو هەماهەنگییەی کرا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتاوە ئامادەیی پێویستی کرد، خۆشبەختانە بەرپرسانی هەرێم، بەتایبەتی به‌ڕێز بارزانی ڕووانینێکی تایبەتیان بۆ ئەم پرسە هەبوو هه‌روه‌ها سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت، هەموویان زەحمەتیان کێشا و ئاسانکاریی پێویستیان فەراهەم کرد و وەزیری ناوخۆ زۆر زەحمەتی کێشا و تەواوی دەزگا و ئۆرگانەکانی پەیوەندیدار، بەڕاستی هەر لە سەرەتاوە هاتنە پێش، گومرک و دەروازە سنوورییەکان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان، هەموویان زەحمەتیان کێشا، بەتایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ڕاستی زەحمەتی کێشا، هەر لە سەرەتاوە پێداویستیه‌كانی لەسەر ڕێگه‌ی زیارەتکارانمان فەراهەم کرد، دوو بۆ سێ ڕۆژ بەر لە کردنەوەی سنوورە فەرمییەکان بەڕووی زیارەتکاران، بە شێوەی تاقیکردنەوە گەشتی زیارەتکاران کرا و باشیش بەڕێوە چوو.
سه‌ره‌تا زیاتر لە هه‌زار و ٢٠٠ زیارەتکار لە سنوور تێپەڕین، دواتریش دوو هه‌زار زیارەتکار هاتنە ناو هەرێمی کوردستان و پرۆسەکەش ڕوو لە زیادبوونە. له ئێستادا خەڵکەکەمان هێواش هێواش ئاگاداری ڕێڕەوەکە دەبن و کەڵک لەم ڕێڕەوە وەردەگرن، پێمانوایە ئەم پرۆسەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ ١٠ تا ٢٠ هەزار کەس لە ڕۆژێکدا بەرز ببێتەوە، و لێرە ئامادەیی باش کراوه، و کاروانەکە توانای بەڕێکردنی چەند هەزار کەسی هەیە و ئامرازەکانی گواستنەوە کە دیاریکراون، نرخەکانیان گونجاوە و بوونی دیسپیلینێکی تایبەتی لە ڕێکخستنی هاتوچۆ زۆر کاریگەری بەسەر پرۆسەی گواستنەوەی زیارەتکارانمان هەیە، لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش لە سنووری کەرکووک و سەڵاحەددین ڕێکاری باش گیراونەتە بەر و ئەو کاروانەی ڕاستەخۆ دەچنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی مەرکەزی، خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکرێت، و پێویستە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بكه‌ین کە زەحمەتیان کێشاوە، پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی ئیدارەی سۆران و قایمقامەکانی سەر ڕێڕەوەکە و هەموو ئەو کەسانەی زەحمەتیان کێشا و ئاسانکارییان دابین کرد، میواندارییەکانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی عێراق کە بە گشتی پیشانیاندا، جێگەی ڕێز و سوپاسە.
چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین هاتوچۆی زیارەتکارانمان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت، لەوانەیە بگاتە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس، لەوانەشه ژمارەی ئەو کەسانەی لە سنوورەکانی هەرێم بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه دوو بەرانبەر بێت، هەر بۆیە دەبێ ئامادەکاری پێویست بۆ گەڕانەوەی زیارەتکاران هەبێت،، زیارەتکاران ئێستا دێن، بەڵام دوای چلەی ئیمام حسێن، ئەوانە بە یەکجاریی دەگەڕێنەوە و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە دەروازە سنووریەکان دەکەن و لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران شاهێدی ژمارەیەکی زۆری زیارەتکاران لە هەرێمی کوردستان دەبین.''
سه‌باره‌ت به ساڵی ئایینده كه هه‌مان به‌رنامه‌یان ده‌بێت بۆ زیاره‌تكاران و دووباره به مه‌رزه‌كانی كوردستاندا دێنه عێراق، كونسوڵی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند:'' دەمەوێت ئەم بابەتە ڕوون بکەمەوە، هیچ کاتێک سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر زیارەتکارانی ئێمە دانەخرا بوون، هەر ساڵێک کە زیارەتکارانمان ویستوویانه هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستان، تەنیا شوێنێک کە زیارەتکارانمان نەیانتوانی بچن، پرسگەکانی نێوان حکومەتی مەرکەزی و هەرێمی کوردستان بوون. لەوێ ڕێگەیان نەدەدا، هه‌ندێك جار هاووڵاتییانی ئێمه کە دەهاتنە ناو هەرێمی کوردستان تووشی کێشە دەبوون و دەستگیر دەکران و دواتر هەوڵمان دەدا ئازادیان بکەین و زیارەتەکانیان بکەن، ساڵانی رابردوو زیارتکارانمان بە نافەرمی دەهاتن. بەڵام ئەمساڵ بە شێوەی فەرمی هاتوون بە پێی ڕێککەوتنی نێوان پارێزگاری ورمێ و پارێزگاری هەولێر ، یەکێ لە ڕێککەوتنەکانیان پرسی زیارەتکاران بوو و بە ئیرادەی بەپرسانی هەردوو لا ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ کرا.''
له‌باره‌ی ئاسانكارییه‌كانیش گوتی:'' ئەوەی کە تا ئێستا ڕوویداوە ئاسانکاریی پێویست کراون، لەگەڵ ئەو زیارەتکارانە قسەم کردووە، سوپاس بۆ خوا ئاسانکارییەکان جێگەی ڕەزامه‌ندیی هەموویان بووە، سوپاسی ئەو ڕێکارانەیان دەکرد كە لە جێگەی خۆی دایه، و منیش سوپاسیان دەکەم، ژمارەی ئەوانەی تا ئێستا به‌ڕێگای سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هاتوون، لایەنی کەمیانن و ئەگەری هەیە ژمارەیەکی زیاتریش بێن، ئەویش بەهۆی ئەو ئاسانکاریانەیە کە کراون. و سوپاسی تەواوی بەرپرسانی هەرێم و هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەم کە زەحمەتی ڕووماڵکردنی ئەم حەماسەی حوسێنیان کرد و بوونە هۆکاری هاودڵی و هاوهەڵوێستی ، نزیکبوونەوەی دڵەکان لە نێوان خەڵکی ناوچەکە، بەتایبەتی خەڵکی شەریفی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی لە دین و مەزهەبە جیاوازەکان، ئیمام حوسێن هی هەموویانە، تەنیا تایبەت نییە بە شیعەکانەوە، لە ناو زیارەتکاران، خەڵکی بە بیر و ئەندێشەی جیاواز و بە ئایین و مەزهەبی جیاوازەوە دەبینن، تەنیا شیعەکان نین بە عیشقی زیارەتی ئەربەعین دێن، هەموو توێژێک هەن، ئەمە ڕۆڵی بێ ئەلتەرناتیڤی ئیمام حوسێنە بۆ پێکهێنانی ئەم یەکگرتوویی و هاودڵییە، لە جێگه‌ی خۆی دایە سوپاسی تایبەتی هەموو ئەو کەسانە بکەم لە هەر پلە و پۆستێکدا بن زەحمەتیان کێشاوە.''
زیاره‌تكاران دڵخۆشن به‌و ئاماده‌كارییه‌ی بۆیان كراوه
حوسێن حوسێن زادە، یه‌كێكه له زیاره‌تكاران له لێدوانێكی بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: بەندە وەکو خزمەتکارێکی ئەبا عەبدوڵڵا، سوپاسی بەرپرسانی پارێزگاکەی خۆمان دەکەین کە هەوڵیاندا و هەماهەنگییان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کرد و، کاتێ کە ئێمە گەیشتین، ئەو ئیمکاناتانەمان بینی، بە ڕاستی زەحمەتێکی زۆریان کێشاوە و تەواوی ئەم ئیمکاناتانەی کە بۆ زیارەتکارێک پێویستە لێرە هەیە، بە ڕاستی سوپاسی تەواوی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی بەرپرسانی هەرێم دەکەین و دوێنی پاریزگاری هەولێر تەشریفی هێنابوو و بە دواداچوونیان کرد کە هیچ کەموکورتیەک نەبێت، سوپاسی هەموویان دەکەین.
هاووڵاتییه‌كی تریش گوتی: وەک زیارەتکارێکی ئێرانی سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکەم بە بۆنەی ئەو خزمەتگوزارییانەی بۆ زیارەتکاران پێشکەشی کردووە. ویژدانەن کاری زۆر باشیان کردووە، پێشتر کۆبوونەوەکانی کە لەگەڵ پارێزگای ورمێ‌یان هەبوو، هەرێم بە تەواوەتی لەسەر بەڵێنی خۆی بوو و ڕێڕەوێکی زۆر باش و بە ئیمکاناتی باش لە هەولێر لە شوێنی کاروان و هاوکاریی زۆر گونجاو دابین کراوە، زیارەتەکەمان دەکەین، بە ڕاستی جێگا‌ی سوپاسە، بەرپرسانی هەرێم بە تەواوەتی لە خزمەتی زیارەتکاران دان و باشترین توانایان دەخەنە بەر دەستی زیارەتکاران، داوا لە هەموو ئێرانیانی ئازیز دەکەم کە لە سنووری تەمەرچین- حاجی ئومەران لە هەرێم تێدەپەڕن، ئەم ڕێڕەوە بۆ زیارەتی ئەربەعین هەڵبژێرن و بەرپرسانی هەرێم بە تەواوەتی لەگەڵ ئێوە دان، هەم گەشتێکی ئارامتان هەیە و هەم توانای باش و بەرفراوانتان هەیە و هەم ڕێڕەوەکەش بۆ کەربەلا نزیکە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.