ئەمڕۆ چوارشەممە 14-9-2022 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە پێگەی فەرمی خۆیدا ئامارێكی سەبارەت بە ژمارەی حاڵەتەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە ماوەی مانگی ئابی ڕابردوودا بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئاماری مانگانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ژمارەی هاوسەرگیرییە نوێیەكانی مانگی ئابی رابردوو ، گەیشتووەتە زیاتر لە 21 هەزار هاوسەرگیری، هاوكات ژمارەی حاڵەتەكانی جیابوونەوە ،گەیشتووەتە شەش هەزار و 491 حاڵەت.
هەر بەگوێرەی ئامارەكە، بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی حاڵەتەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە تۆماركراوە.
خشتەی ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە ماوەی مانگی ئابی ساڵی 2022 بەمشێوەیە ..
ڕۆژانە 215 حاڵەتی جیابوونەوە لەعێراقدا تۆمار دەكرێت
بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی حاڵەتەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە تۆماركراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.