Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:53

ڤیدیۆ.. كچێك بۆ داواكردنەوەی پارەكانی بەدەمانچە هەڵدەكوتێتە سەر بانكێك

کوردستان TV
100%

كچێكی لوبنانی لە بەیروت هەڵدەكوتێتە سەر لقێكی بانك و بە زەبری چەك داوای پارەكەی دەكاتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، كچێكی گەنجی لوبنانی بەناوی سالی هەڵیكوتایە سەر لقی بانكی BLOM لە ناوچەی سۆدیكۆ، لە نزیك بارەگای باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەیروت، بۆ ئەوەی بە زۆر داوای پارەكەی وەربگرێتەوە.
سالی دەبەیەكی بەنزین و دەمانچەیەكی پێبوو و هاواری دەكرد: خوشكەكەم خەریكە بە شێرپەنجە دەمرێت. من پارەكەمم دەوێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، كچەكە داوای 20 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەكرد بۆ چارەسەركردنی خوشكەكەی، هەروەها بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵی داوە پارەكەی لە بانكەكە وەربگرێتەوە، بەڵام بێ سوود بووە و بۆیە ئەم كارەی ئەنجام داوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی سكای نیوز عەرەبی بڵاویكردۆتەوە، دواجار كچەكە توانیویەتی ئەو بڕە پارەیە بەدەستبهێنێت و لقی بانكی بەجێبهێڵێت.
هەروەها پەیامنێری "سكای نیوز عەرەبی" ڕایگەیاندووە كە دواتر دەركەوتووە كە چەكەكەی دەست كچەكە پلاستیكی بووەو ڕاستەقینە نەبووە.
جارجارە ڕووداوی لەو شێوەیە لە لوبنان روودەدات و دووبارە دەبنەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی جددیەتی دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتەیە كە بەدەست بارودۆخی سەختی ئابوورییەوە دەناڵێنێت.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.