Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:48

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە كونسولی گشتی نوێی كوەیت دەكات

كونسولی گشتیی كوەیت، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشاندا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عوسمان داوود ئەلداوود كونسولی گشتیی نوێی كوەیت لە هەرێمی كوردستان كرد.
سەرۆكی حكومەت، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی كوەیت. 
كونسولی گشتیی كوەیت، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە هەرێمی كوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەكەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنەی نێوان هەردوولا دەربڕی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.