ئەمڕۆ چوارشەممە عەمید فازل كامل، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كازمییە كە یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (نینا)ی راگەیاند، پرۆسەی دەركردنی پاسپۆرت بەردەوامە.
جەختیشی كردەوە كە مامەڵەی تێپەڕاندنی 72 كاتژمێر تێپەڕ ناكات و هیچ وەستانێك لە دەركردنی پاسپۆرتدا نییە.
كامل ئاماژەی بەوەشكرد، كە دەركردنی پاسپۆرت بۆ حاڵەتە مرۆییەكان لە هەمان رۆژدایە.
سەبارەت بە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی، عەمید فازل كامل پشتڕاستی كردەوە كە لە ماوەی داهاتوودا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەردەچێت و لە تەكنەلۆژیایەكی زۆر بەرز دەبێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، رێكارەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستیپێكردووە.
روونشیكردەوە پڕۆژەیەك هەیە كە بریتییە لە دووانەكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دوای دەركردنی و كارتی نیشتمانی لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ جێهێشتنی پاسپۆرتی كاغەزی.
لە ماوەی داهاتوودا پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بە تەكنەلۆژیایەكی زۆر بەزر دەردەچێت
رێكارەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستیپێكردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.