به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵهوانێیهتییهكه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان سبه‌ی پێنجشه‌ممه 15 ى 9 ى 2022، له‌هه‌ردوو كاته‌كانی به‌یانی و ئێواره‌دا له‌هۆڵی سلیڤان له‌به‌رامبه‌ر كه‌ناڵی ڕووداو له‌شاری هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات.
پاڵه‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان تا ڕۆژی 17 ى 9 ى 2022، له‌هه‌مان هۆڵی ئاماژه پێدراو به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكیی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی پێشوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا مانگانه بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی خه‌رج بكات به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكیی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان .
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
14 ى 9 ى 2022
پاڵه‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.