نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/14 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى په‌رله‌مانتارانى پارتى (SPD)ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا به سه‌رۆكایه‌تيى نيڵس شميد كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كانى چارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئابوورى و چالاكييه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت، پرسه‌كانى ديموكراسى، مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردوه كه داعش له عێراق و سووريا هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و بۆ له‌نابردنى تيرۆر، عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به هاريكاريى و پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه، بۆيه هيواى خواست په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا له ئۆكتۆبه‌رى داهاتوودا بڕيار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بدات.
به‌ڕێزيان سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاريكاريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به دامه‌زراوه‌كان و ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و ئازادييه‌كان، پێويستيان به يارمه‌تيى ئه‌وروپييه‌كان هه‌يه و ده‌توانن له‌مباره‌وه هاوكار بن.
وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانينى وڵاته‌كه‌يان بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعش، شاندى ميوان سه‌رساميى خۆيان به پێشكه‌وتنه‌كان و ئاوه‌دانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و خۆشحاڵيى خۆيان ده‌ربڕى كه دواى تێكشكاندنى تيرۆر، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و وه‌به‌رهێنان ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختيان له دۆستايه‌تى و هاوبه‌شيى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقيان بۆ ناوچه‌كه به‌گشتى به گرنگ زانى.
هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.