ئەمڕۆ چوارشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 50 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەری لە ئەنبار راگەیاند و شێوازی نوێی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاكە ئاشكرا دەكات.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگری سەربازی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە ، توانیویانە چاودێری و بەدواداچوونی جموجۆڵەكانی بازرگانێكی ناسراوی ماددە هۆشبەرەكان لە قەزای هیس لە ئەنبار بكەن .
بەیاننامەیەكە روونیكردۆتەوە كە دوای پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلەی بازرگانەكە كە تێیدا گەشتی دەكرد، دەست بەسەر زیاتر لە 50 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەردا گیرا، كە لەناو تایەی یەدەگی ئۆتۆمبێلەكە شاردرابوونەوە.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەیەكە ،هەمان هێز توانیویانە گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان بە شێوەیەكی نوێ لە ڕێگەی بەكارهێنانی بەلەمەوە پووچەڵ بكەنەوەو خاوەنی بەلەمەكە و براكەی دەستگیر بكەن.
شێوازێكی نوێی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرا دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.