Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:27

یانه‌ی هه‌ولێر كێشه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی چاره‌سه‌ر كرد

کوردستان TV
100%

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ كێشه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشوویان چاره‌سه‌ر كردووه‌ و كۆتایی هاتووه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: دوای ئەوەی لەلایەن لێژنەی تەراخیس لەسەر کێشەی راهێنەری پێشووتری یانەکەمان کاپتن (ئەیووب ئۆدیشۆ) ئاگادار کراینەوە، کە پێویست بوو لە ماوەی تەنیا 72 کاتژمێر یانەی وەرزشی هەولێر بڕی 395,000,000 سێ سەت و نۆهه‌ت و پێنج ملیۆن دینار، بداتە راهێنەری ناوبراو کە بڕی پارەکە قەرزی کۆنە و لەسەر یانەکەمان کەڵەکە بووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بە هەوڵ و کۆششی دکتۆر وەلید عارەب سەرۆکی یانەکەمان و سەرجەم ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کە هەمووان بە بەردەوامی لەسەرهێل بوون، هەروەها بە هەوڵ و ماندووبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و دڵسۆزان و خەمخۆرانی یانەکەمان، سوپاس بۆ خوای گەورە، کێشەکە چارەسەر کرا.

یانه‌ی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌ و کۆتایی هاتووه‌.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.