Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 21:14

حه‌لبووسی داواكارییه‌كی له‌لایه‌ن 190 په‌رله‌مانتاره‌وه‌ پێ ده‌گات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكارییه‌كی له‌لایه‌ن 190 په‌رله‌مانتاری عێراق پێ گه‌یشت و تێیدا داوایان كردبوو ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكاته‌وه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كان كه‌ ژماره‌یان 190 په‌رله‌مانتاری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ و داوایان له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه‌ دوای ته‌واوبوونی مه‌ڕاسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكرێته‌وه‌.

به‌مه‌ش سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌گوێره‌ی نیزامی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌‌ ناچار ده‌بێت واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری بكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا موقته‌دا سه‌در و ره‌وتی سه‌در هیچ هه‌ڵوێستێكی فه‌رمییان به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌رنه‌بڕیوه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك بوو لایه‌نگرانی له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان مابوونه‌وه‌ و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان ده‌كرد.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق گه‌یشتووینه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتنی باش و به‌م نزیكانه‌ش ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه‌.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا سوورن له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.