حكوومه‌تی به‌ریتانیا بانگهێشتنامه‌ی بۆ زۆرێك له وڵاتانی جیهان ناردووه بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ناشنی شاژن ئه‌لیزابێتی دووه‌م ڕۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له ته‌مه‌نی 96 ساڵی كۆچی دوایی كردبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد كه داوه‌تنامه‌یان بۆ زۆرێك له سه‌رۆك و نوێنه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كانی وڵاتانی جیهان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی شاژن ئه‌لیزابێتی دووه‌م ئاماده‌بن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م داوه‌تنامه‌مان بۆ نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆریای باشوور و ئێرانیش ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزه‌كانیان له مه‌ڕاسیمه‌كه ئاماده‌بن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ناوی ئه‌و وڵاتانه‌شی ئاشكرا كرد كه بۆ مه‌ڕاسیمه‌كه بانگهێشتیان ناكه‌ن و بۆیان نییه ئاماده‌بن، ئه‌وانیش بریتین له نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌فغانستان و سووریا و فه‌نزوێلا و ڕووسیا و بیلاڕووسیا و میانمار.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمی فراواندا و به ئاماده‌بوونی هه‌زاران هاووڵاتی و كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتان، ته‌رمی شاژن ئه‌لیزابێتی دووه‌م له نزیك قه‌ڵای وندسور له ڕۆژئاوای شاری له‌نده‌ن به‌خاك بسپێردرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.