Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:29

زانکۆی سەڵاحەدین قوتابییانی بەشەناوەخۆیی ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

زانکۆی سەڵاحەدین ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 09ـی 2022 ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە تایبەت بەو قوتابییانەی بەشەناوەخۆیی کە لەدوای دەوام کار دەکەن. 

لە ئاگادارییەکە هاتووە کە "بە قوتابییانی ئازیزی نیشتەجێی بەشەناوخۆیییەکان ڕادەگەیەنین کە پابەندیمان بە یاسا و ڕێنماییەکان لەپێناو سەلامەتی گیانی ئێوەی خۆشەویست و ئازیزە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "دوای بەدواداچوون و هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان، بڕیار درا بە هاوکاریکردنی ئەو قوتابییە کوڕانەی کە شەوانە کار دەکەن بە مەبەستی هاتنەوەیان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان لەدوای تەواوبوونی دەوامی ئاسایی."

زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەو قوتابییانەی کار دەکەن، دەبێت پشتگیریی  شوێنی کارکردنیان پێبێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.