Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 21:10

شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە دهۆک دادەنرێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی زیاتر 9 ملیار دینار بۆ شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە دهۆک خەرج دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە کە "کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 09ـی 2022 لە نووسینگەی وەزارەت پێشوازی لە کۆمپانیای ئیدیۆم کرد، و باسیان لە پڕۆژەکانی بواری سێکتەری کارەبا کرد، و وەزیری کارەبا جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەکان و پابەند بوونی کۆمپانیاکان بۆ تەواوبوونی کارەکانیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کرد."

ئەوەشی خستەڕوو کە "کۆمپانیای ئیدیۆم، سوپاسی وەزیر و ستافی وەزارەتی کرد کە بەشێوەیەکی یاسایی و بەپێ ڕێنماییەکان مامەڵەیان لەگەل دەکەن، هەروەها واژووی گرێبەستی دانانی شەش وێستگەی مۆبایلی کارەبا لە پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە نۆ ملیار دینار کرا، کە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت."

هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە کە "بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بارزۆی کارەبا و زیاد بوونی کارەبای نیشتیمانی بۆ هاوبەشانی کارەبا لەم دەڤەرە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.