Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:19

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە ڕێگەی نێوان عەربەت- سەیدسادق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 09ـی 2022 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی عەربەت ـ سەیدسادق لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پاس و تۆیۆتا کامریدا ڕووی دا.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ شۆفێری ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا کامری کە چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی بە پاسەکەدا کێشاوە.

هاتووچۆی سلێمانی ڕوونیشی کردۆتەوە کە لە ڕووداوەکەدا شۆفێری کامرییەکە گیانی لەدەست داوە و دوو سەرنشینیش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.