Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 21:08

ئه‌و چوار تاوانباره‌ی له‌ سلێمانی هاووڵاتییه‌كیان كوشتبوو ده‌ستگیر كران

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌/ نووسینگەی‌ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی‌ كوشتن، چوار تۆمەتباریان بە تۆمەتی‌ كوشتنی‌ هاووڵاتییەك دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند: دوای‌ ئەوەی‌ ڕۆژی‌ 2022/7/9 ڕووداوێكی‌ تەقەكردن لە نزیك پاركی‌ ئازادی‌ سلێمانی‌ ڕووی دا و تێیدا كەسێك بە فیشەك بریندار كرا و دوای‌ دوو ڕۆژ مانەوەی‌ لە نەخۆشخانە گیانی‌ لەدەست دا، هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ گەیشتنە شوێنی‌ ڕووداوەكە و كەشف‌ و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ ڕووداوەكە ئەنجامدرا و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستی پێ كرد. كە هەڵاتبوون .

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد توانرا چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی‌ (ت. م. ع، ب. ئـ. م، ئـ. ئـ. م، ئـ. س. ت) لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌/ نووسینگەی‌ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی‌ كوشتن بە هەماهەنگی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرا دەستگیر بكرێن، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر ئەو دەمانچەی كە تۆمەتباران تاوانەكەیان پێ ئەنجامدابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هەر چوار تۆمەتبارەكە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵنەوە دانیان بەتاوانەكەیان ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لە یاسای‌ سزادان ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.