Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:33

بە تۆمەتی دزینی پارەیەکی زۆر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی پارەیەکی زۆر دەستگیر کران، لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر پارەکاندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی کردەوە کە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی کۆیە، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (گ. چ. م.) و (ق. م. م.) دەستگیر کرد بەتۆمەتی دزینی بڕی (18 هەزار و 300) دۆلاری ئەمریکی و (100) هەزار دیناری عێراقی و (50) دیناری سویسری کۆن.

پۆلیس جەختی کردۆتەوە کە  لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەست بەسەر هەموو بڕە پارەکاندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددەى (446) لە یاسای سزادان و ڕەوانەی دادگە کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.