Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:52

داوای زیادكردنی باج لەسەر مریشكی بەستوو دەکرێت

کوردستان TV
100%

لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 09ـی 2022 داوایانکرد کە باج لەسەر مریشکی بەستوو زیاد بکرێت.

شوان زراری ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لێژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ چارەسەركردنی چەند كێشە و گرفتێكی كێڵگە پەلەوەرییەكان و تاوتوێكردنی پڕۆژەیاسای ڕێكخستنەوەی عەلوەكان كۆبووه‌وە.

ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر كێشە و گرفتەكانی كێڵگە پەلەوەرییەكان كرا، پاشان لێژنەكە نووسراوی ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كرد، بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بۆ نرخی مریشک لەنێوان بەرهەمی خۆماڵی و كۆمپانیا بیانییەكان و زیادكردنی باج لەسەر مریشكی بەستوو.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش دا کە لە بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ و تاوتوێی پڕۆژەیاسای ڕێكخستنەوەی عه‌لوەكان كرا و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی فەرمی لێژنەكە بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەرز كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.