Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:06

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی ڕووسیا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەم 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی لێ کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

کونسوڵی گشتیی ڕووسیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.