دوای ڕێككه‌وتنی نێوان پارێزگاری هه‌ولێر و پارێزگاری ورمێ بە مەبەستی ئاسانکاری هاتنی زیارەتکارانی ئێران لە ڕێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بۆ به‌شداریكردن له چله‌ی ئیمام حوسێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له گه‌یشتنی زیاره‌تكاران ئاماده‌كاریی تەواوی کرد، کە بۆ پێشوازی له زیاره‌تكاران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرای کرد تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 هه‌زار زیاره‌تكار هاتوونەتە هه‌رێمی كوردستان.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: دوای سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ شاری ورمێ و دواتریش سه‌ردانی پارێزگاری ورمێ بۆ شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتین، له‌وانه كارئاسانیكردن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران و ته‌مه‌رچین، بۆیه ئێمه له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران 20 كابینه و فه‌رمانبه‌رمان زیاد كرد بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها شوێنی حه‌وانه‌وه و خواردن و وه‌رگرتنی هێڵی ته‌له‌فۆن و ته‌واوی پێویستییه‌كانیان له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران بۆ دابینكراوه، و زیاره‌تكاران به پاس له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هه‌ولێر و پاشان له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دوای وه‌رگرتنی پشوویهن به‌ڕێ ده‌كه‌ون بۆ شاری به‌غدا.
ڕاشیگەیاند: ئه‌و زیاره‌تكارانه به سێ به‌ش دێن ئه‌وانه‌ی شه‌و ده‌گه‌نه شاری هه‌ولێر ئه‌وان ده‌مێننه‌وه و هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 هه‌زار زیاره‌تكار هاتوونەتە هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.