سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهم بە سەرپەرشتی عەمید محەمەد عەبدوڵا تەپەدێیی فەرماندەی لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ دووەم رۆژ ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی سنووری ناوچەی قەرەحەسەن لە گوندەکانی (سیامەند سوو، قشڵاخ ، فەرقان، پەڵکانە، بزڵە و شێخ جیری) بەردەوام بوو.
ئۆپەراسیۆنەکە لە دوو قۆڵەوە دەستی پێ کرد و ماوەی شەش کاتژمێر و نیو بەردەوام بوو کە تیایدا یەکەکانی سەر بە لیوای22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە دێت کە تیرۆریستانی داعش لە رێگەی تۆڕە کومەڵایەتییەکانەوە ترس و دڵەراوکێیان لەناو هاووڵاتییانی ناوچەکەدا بڵاو کردبۆوە.
هێزی پێشمهرگهش بۆ دڵنیاکردنەوە و نەهێشتنی مەترسی و پاراستنی هاووڵاتیانی ناوچەکە ئەو ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجام دا کە کێوماڵی تەواوی ناوچەکەیان کرد و هێزی زیاتری پێشمەرگە لە سنوورەکە جێگیر دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.