Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:33

سەرۆكی ئۆكراینا تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بوویەوە

کوردستان TV
100%

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سی ئێن ئێن، وتەبێژی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، رۆژی چوارشەممە لە كیێڤی پایتەخت تووشی ڕووداوێكی هاتووچۆ بووە، بەبێ ئەوەی برینێكی سەختی لێبكەوێتەوە.
گوتەبێژی سەرۆكایەتی ئۆكراینا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلێك لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەرۆكی ئۆكراینا و ئۆتۆمبێلی پاسەوانەكانی پێكیانداوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، تیمی پزیشكییەكانی زێلێنسكی چارەسەری شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیان كردووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
لە بەیاننامەكەدا دووپات كراوەتەوە كە سەرۆك كۆمار پشكنینی پزیشكی بۆ كراوە، هیچ برینێكی سەختیش نەدۆزراوەتەوە.
هەروەها دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەداوە كە لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی ڕووداوەكەدا دەكەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.