بهدهستگیركرانی سێ هاووڵاتی دیكه، ژمارهی دهستگیركراوان لهپیرانشار لهلایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه گهیشته شهش كهس.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ئەیووب ئیسماعیلی، ڕێبوار ڕەسوڵ زادە و مستەفا ساغەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دهستگیركران و بە هەژمار کردنی ئەم سێ حاڵەتەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پیرانشار گەیشتە 6کەس.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە 12 ى 9 ى 2022 هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە گوندی گردکشانە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا ساغەری خەڵکی گوندی گەرگوول و ئەیووب ئیسماعیلی خەڵکی گردکشانە دەستبەسەر و بۆ شوینی نادیار گوازراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ڕێبوار ڕەسوڵ زادە خەڵکی زەنگیاوێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە13 ى 9 ى 2022، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی جەلال تەباک دانیشتووی پیرانشار و سابیر ئوسلووب دانیشتووی کێلەسپیان دەستبەسەر کران.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 12 ى 9 ى 2022، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیناوێ بە ناوی ئەسکەندەر بیسپار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای 24 کاتژمێر ئازاد کرا.
ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه، تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵ ئەم کەسانە لەبەردەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.