مامۆستا مه‌لا موعته‌سه‌م مه‌لا وه‌یسی، کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری چۆمان كۆچی دوایی كرد و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی و مامۆستایانی ئاینی ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
پرسەنامەیەک لەوەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینییەوە
بەداخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ ی ئەیلول کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری چۆمان، مامۆستا (مەلا معتصم مەلا وەیسی ) بەھۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی بەرێزو کەس وکاری خوالێخۆشبێت دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردو بەبەھەشتی خۆی شاد بکاو ئارامی دڵنەوایی بەھەموولایەک ببەخشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.