واشنتۆن ڕایگەیاند، كە پاداشتێكی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو كەسانە تەرخانكردووە كە ڕێنمایی دەكەن بۆ دەستگیركردنی 3 هاككەری ئێرانی كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئەمریكاوە تۆمەتبار كراون بە دەستپێكردنی هێرشی ئەلیكترۆنی .
بەپێی ئەو تۆمەتەی كە رۆژی چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە، مەنسور ئەحمەدی (24 ساڵ) و ئەحمەد خەتیبی ئاغدە (45 ساڵ) و ئەمیر حوسێن نێقین (30 ساڵ) زنجیرەیەك هێرشی ئەلیكترۆنییان ئەنجامداوە كە قەوارەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسرائیل و ڕووسیایان كردۆتە ئامانج.
لە تۆمەتەكەدا هیچ ئاماژەیەك بە هیچ پەیوەندییەك لە نێوان ئەو سێ تۆمەتبارە لەگەڵ حكومەتی ئێراندا نەكراوە و FBI جەخت لەوە دەكاتەوە كە مەبەستی "سەرەكی" تۆمەتباران لەم هێرشە ئەلیكترۆنیانەدا دەوڵەمەندكردنی خۆیان بووە.
بەڵام وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریكا پشتڕاستیان كردەوە كە ئەو سێ تۆمەتبارە بەشێكن لە كۆمەڵێك هاككەر كە پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هەیە.
ئەمریكا پاداشتی 10 ملیۆن دۆلار بۆ دەستگیركردنی 3 هاككەری ئێرانی تەرخان دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.