Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:43

شارەزایانی كەشناسی : لە كۆتا هەفتەی ئەم مانگەدا بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

سادق عەتییە، شارەزای كەشناسی عێراق لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە كە كۆتا هەفتەی ئەم مانگە پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە.
هەروەها ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی كردووە، لە نێوان 18 بۆ 22ی ئەم مانگەدا دۆخی ناسەقامگیری تاڕادەیەك لاواز و بارانبارینی سووك ، شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
هەروەها ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە لەسەرەتای هەفتەی ئاییندە 17ی مانگ بۆ 22ی مانگ كاریگەری ئەم بارستە وشك و فێنكە لەسەرناوچەكانمان نامێنێت و لەم مەودایەدا پلەكانی گەرما 3 تا 4 پلەی سەدی بەرزتردەبنەوە بەڕاورد بەماوەكانی ئێستا ، لە 23ی مانگەوە تا كۆتایی ئەم مانگە كەشوهەوا ڕوو لەفێنكبوونی زیاتر دەكات و جارێكی دیكە پێشبینی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكەین لەسەرجەم ناوچەكاندا .
هەروەها سەبارەت بە بارانبارین دەڵێت: لە رۆژانی 21 و 22ی مانگ ئەگەری چالاكبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاواز هەیە لەسەر ناوچەكانی باكوری سعودیە كە بڕێك شێ لەناوچەكانی باشوری نیمچە دورگەی عەرەبیەوە ئەهێنێتە ناوچەكانمانەوە لەگەڵ بوونی هەوای ساردی سەرەوە ،كە ئەمەش ئەگەری چربوونەوەی هەور لە ئاسمانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمدا ئەبێت بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ لەهەندێك كاتدا واتا هەموو ناوچەیەك ئەگەری نابێت و دیاری نەكراو ئەبێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.