Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:35

شۆفێری فۆرمۆلایەک ئەلێکساندەر ئەلبۆن پەیوەندی بە تاقیکردنەوەکانی پێشبڕكێی گراند پری ئیتاڵیا کرد

کوردستان TV
100%


شۆفێری فۆرمۆلایەک ئەلێکساندەر ئەلبۆن دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا نەشتەرگەری لابردنی ڕیخۆڵە کوێرەی ئه‌نجامدا، ناوبراو بەهۆی ئاڵۆزییەکانی تووشبوون بە بێهۆشکردن دووچاری کێشەی هەناسەدان بووه‌وه‌، دواتر چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجامدراو بەشی چاودێری چڕی جێهێشت.
 ئەلبۆن پەیوەندی بە تاقیکردنەوەکانی پێشبڕكێی گراند پری ئیتاڵیا کرد، بەڵام ڕۆژی شەممەی رابردوو له‌ناكاو نەخۆش کەوت و لە نەخۆشخانەی سان جیراردۆ لە مۆنزا نەشتەرگەری به‌ په‌له‌و خێرای بۆ ئەنجامدرا.
 جێگای باسه شۆفێری یەدەگی هۆڵەندی نیک دی ڤریس پاڵەوانی فۆرمۆلا ئی جێگەی ئەلێکساندەر ئەلبۆنی گرتەوەو له ‌قۆناغی یه‌كه‌می پێشبركێكه‌ توانی پله‌ی نۆییه‌م به‌ده‌ست بێنێت.   

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.