وەك ئاسانكارییەك، پێشمەرگەكانی سنووری مەخمور و گوێرو كەندێناوە كە حیسابی چەكی بانكیان بۆ كراوەتەوە، دەتوانن مووچەكانیان لە بانكی دیبەگە وەربگرن.
ئیسماعیل جەوهەر، بەڕێوەبەری بانكی ناحیەی دیبەگە تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانییەكانی هەولێر، بڕیاردرا لە رۆژی شەممەوە ئەو پێشمەرگانەی حیسابی چەكی بانكیان بۆ كراوەتەوە ، دەتوانن مووچەكانیان لە بانكی دیبەگە وەربگرن.
بەڕێوەبەری بانكی ناحیەی دیبەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ، ئەمە وەك ئاسانكارییەكە بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان كە لە سەنگەری بەرگریدان.
كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور
ئیسماعیل جەوهەر: پێشمەرگەكانی سنووری مەخمور و گوێرو كەندێناوە دەتوانن مووچەكانیان لەبانكی دیبەگە وەربگرن
ئەوانەی حیسابی چەكی بانكیان بۆ كراوەتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.