وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/9/2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی شاندێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی كرد كە پێكهاتبوون لە جێن یۆنیدا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئاژانسی جایکا لە عێراق، یوکی یۆشیدا، نوێنەری جایکا لە عێراق و ئامۆژگار حەوێزی، بەڕێوەبەری پێشکەوتووی پڕۆگرامەکان.
لە بەشێكی دیدارەكەدا باس لە بەردەوامی هاوكاری و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئاژانسی جایكا لە هەرێمی كوردستاندا كرا، لەمبارەیەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاسگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری پێ ڕاگەیاندن و جەختیشی لە گرنگیی هاوكاری و فراوانكردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەكان كردەوە.
لە تەوەرێكی تری گفتوگۆكاندا شاندی جایكا، باسیان لە كاركردنی كۆمپانیا ژاپۆنییەكان و جێبەجێكردنی پرۆژەی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار كرد بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پەرەی زیاتر بە پرۆژەكانیان بدەن.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش ئامادەیی هەر جۆرە كارئاسانی و هاوكارییەكی لەپێناو پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سەرتاسەری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، دەربڕی.
ژاپۆن ژمارهیهك پڕۆژه لهبواری كهرتی گهشت و گوزار لهههرێمی كوردستان جێ بهجێ دهكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.