Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:47

پاڵه‌وانێیه‌تی بادمنتۆنی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی بادمنتۆنی كوردستان پاڵه‌وانێیه‌تی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ سبه‌ی هه‌ینی 16 ى 9 ى 2022، كاتژمێر 10 ى به‌یانی له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌ به‌به‌شداری یانه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و بۆ رۆژی شه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. 
به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكیی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی پێشوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا مانگانه‌ بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنه‌ی ئۆلۆمپی خه‌رج بكات به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونى كاروچاڵاكیی یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان .
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.