Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:32

مه‌سرور بارزانی بەردی بناخەی ڕێگەی دوو سایدی سپیلک-خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنێت

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردی بناخەی ڕێگەی دووسایدی سپیلک-خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا.

پڕۆژەی جووتسایدکردنی ڕێگەی سپیلک- خەلیفان درێژایییەکەی 8.5 کیلۆمەترە و بە کۆژمەی 64 ملیار و 234 ملیۆن و 265 هەزار دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێت .
سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پڕۆژەیە، بەشێکە لە بەرنامەی حکومەتی هەرێم بۆ دروستکردنی ڕێگاوبان لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری .
سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند کە چەندین پڕۆژەی دیکە لە سنوورەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە سیدەکان (برادۆست) و بارزان و قەزای مێرگەسۆر دادەنرێت، جیا لە بەجووتسایدکردنی ڕێگەی هامڵتن ( چۆمان- حاجی ئۆمەران)، کە ئەمانە هەمووی بەرنامەن قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێن.
سەرۆکی حکومەت داوای لە خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی خەڵکی دەڤەرەکە کرد کە ڕەچاوی ئەوە بکەن، ئەو شوێنە قەدەخەکراوانەی لە کەناری شەقامەکان هەن، زێدەڕۆییان نەکرێتە سەر، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی خۆیان و پاراستنی جوانی سرووشتەکە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها داواشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شوفێران کرد، کە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لەبەرچاوبگرن و ئاگاداری سەلامەتی خۆیان بن ، بۆ ئەوەی ڕووداوی نەخوازراو ڕوونەدەن و زیان بە خۆیان و هاونیشتمانییان نەگات.
سەرۆکی حکومەت گوتیشی ئەم ناوچەیە، قوربانییەکی زۆری داوە و ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەرگریکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان. هەروەها ئەم دەڤەرە، سرووشتێکی جوانی هەیە و زۆر دڵگیر و سەرنجڕاکێشە، لەبەر ئەوەش بەرنامەی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی لە رووی گەشتوگوازیشەوە، گرنگی زیاتر بەو ناوچەیە بدەین، تا ببێتە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشتر .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.