Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:45

تیك تۆك بە بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە تۆمەتبار دەكرێت

کوردستان TV
100%

هەواڵێكی شۆككەر ئاشكرایكردووە كە نزیكەی لەسەدا 20ی ئەنجامەكانی گەڕان كە نمونەیان بۆ بابەتەكانی هەواڵە سەرەكییەكانی تیك تۆك وەرگیراوە، زانیاری هەڵەیان تێدایە.
لەو بارەیەوە محەمەد حەرتی، شارەزای سۆشیال میدیا، بە سكای نیوزی راگەیاندووە، كێبڕكێ لە نێوان كەناڵەكانی گەڕان بۆ بەدەست گەیشتنی زانیاری خێراو ورد هەیە، گووگڵ -یش بەهۆی خێراییەكەی لە پێشكەشكردنی زانیاری و دەرئەنجامەكانی، پێشەنگی كۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیایە لەم تایبەتمەندییەدا ، بەڵام تیك تۆك یەكێكە لە لاوازترین سۆشیال میدیا لە پێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزارییە.
هەروەها دەڵێت: هۆكاری پشت گەڕانە لاوازەكانی "تیك تۆك" ئەوەیە كە ئەم تایبەتمەندییە لە لوتكەی بەرژەوەندییەكانیدا ناخاتە ڕوو، بە پێچەوانەی "فەیسبووك"ەوە، كە بەرەنگاریی زانیاری هەڵە دەبێتەوە و سەرقاڵی خستنە بازاڕی تایبەتمەندی نوێ و ڕاكێشانی بەكارهێنەری زیاترە .
لەلایەن خۆیەوە گوتەبێژی تیك تۆك بە نیوزگاردی راگەیاندووە، ئەپەكە ڕێگە بە زانیاری هەڵەی زیانبەخش نادات و لە پلاتفۆرمەكە دەیكێشێتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.