وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ پێنجشهم لەنێو بهڕێوهبهرایهتی ئاو و ئاوهڕۆ له نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ مامەڵەكانی لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كردووه.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئهمڕۆ پێنجشهم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێری كرد و بەشی كۆكردنەوەی داهاتی ئاوی بەسەركردەوە و لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان كرد.
ئەم بەسەركردنەوەیە دوای ئەوە دێت كە هاووڵاتییەكی زۆر دەیانەوێت لە بڕیاڕی لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو سوودمەندبن و ڕۆژانەش خەڵكێكی زۆر سەردانی بەڕێوبەرایەتییەكە دەكەن و داوای سوودمەندبوون دەكەن.
بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی و بە مەبەستی ئەوەی هەموو هاوبەشان بتوانن لە بڕیارەكە سوودمەندبن، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان چەندین ڕێكاری نوێ بگیرێتەبەر بۆ ئاسانكاری لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و چەند هۆڵێكی تر بۆ پێشوازی هاووڵاتییان تەرخان بكرێت، چونكە لە 20ی9ی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.