وهزارهتی پێشمهرگهی حكوومهتی ههرێمی كورستان ڕایگهیاند كه ئهمڕۆ پێنجشهم له بنكهی مهشقی پیادهی كهركووك كۆتاییان به دوو خولی سهربازی هێنا.
وهزارهتهكه ڕایگهیاند: لە درێژەی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاست و توانای پێشمەرگە، ئەمڕۆ پێنجشهم لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووک کۆتایی بە خولی بنەڕەتی سریەی کۆماندۆی لیوای 5ی پیادە و سریەی ئەسنادی فەوجی 3ی لیوای 1ی پیادە هات.
ڕاشیگهیاند: هەردوو خولەکە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوون، لە خولی بنەڕەتی سریەی کۆماندۆی لیوای 5ی پیادە 106 کارمەند بەشدارییان کرد، لە خولی سریەی ئەسنادی فەوجی 3ی لیوای 1ی پیادەش تەواوی سریەی ئەسنادی فەوجی 3 بەشداربوون.
ئاماژهی بهوهش دا كه لە هەردوو خولەکەدا بەشداربووان ئاشنا کران بە زانستی سەربازی نوێ و هونەری جەنگی سەردەمییانە، هاوکات مەشق و ڕاهێنانی جەستەییان ئەنجام دا بۆ بەرزکردنەوەی توانا جەستەییەکانی بەشداربووان، هەروەها خولەکان لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووکەوە ئەنجامدران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.