Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:33

فیدڕه‌ر وازهێنانی یه‌كجاری له‌ یاریكردنی تێنس ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

رۆجه‌ر فیدڕه‌ری یاریزانی پیشه‌رگه‌ری سویسڕی له‌ یاریی تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ته‌مه‌نی 41 ساڵیدا وازهێنانی یه‌كجاری له‌ یاریكردن ڕاگه‌یاند.

فیدڕه‌ر بۆ هانده‌ران گوتی: ده‌مه‌وێ به‌ هه‌موو هه‌واداران ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ به‌هۆی پێكانی به‌رده‌وام و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵێكی زۆرم دا بگه‌ڕێمه‌وه‌ ئاستی جاران و نێو ڕكابه‌رییه‌كان، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كه‌ توانای جه‌سته‌ییم سنووری هه‌یه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌مه‌نی ئێستام 41 ساڵه‌ و له‌ ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ 1500 یاریم ئه‌نجامداوه‌، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه‌ كۆتاهاتنی ژیانی وه‌رزشیم وه‌ك تێنسكار ڕابگه‌یه‌نم.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كۆتا یاریكردنم له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت له‌ پاڵه‌وانییه‌تی جامی لاڤه‌ر له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و دوای ئه‌مه‌ به‌یه‌كجاری له‌ یاریی تێنس دوور ده‌كه‌ومه‌وه‌.

جێی باسه‌ فیدڕه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ڕكابه‌ره‌كانی رافایێل نادالی ئیسپانی و نۆڤا دیۆكۆڤیچی سڕبی له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی رابڕدوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ ته‌واوی یاری تێنسی سه‌رزه‌وییان كۆنتڕۆڵ كردوه‌ و براوه‌ی زۆرینه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌ جیهانییه‌كان بوون.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.