Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:27

پڕۆژه‌ی باخی سێبه‌ر چییه‌؟ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گرینگییه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌دات

کوردستان TV
100%

پڕۆژه‌ی باخی سێبه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ گرینگییه‌كی تایبه‌تی پێ ده‌درێ بۆ خاوه‌ن مه‌ڕ و ماڵاتی گونده‌كان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئاستی گەشەکردنی پڕۆژەی (باخی سێبەر) کە بۆ جوتیاران و خاوەن مەڕ و ماڵاتی گوندەکان دەکرێت بە تایبەت ئەو گوندانه‌ی زۆر ڕووتەنن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تیمێکی هۆبەی پاوان سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی کە پێکهاتبوون لە چەند ئەندازیارێکی کشتوکاڵی کارەکانی ساڵانی ڕابردووی هۆبەکەیان بەسەرکردەوە.

ڕاشیگه‌یاند: تیمەکەی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سەردانی گوندی بادانە لە ناڵپارێز و تەپی کەرەم لە سەیدسادقیان کرد و چاویان کەوت بە جوتیار و خاوەن باخەکان و بەدواداچوونی کارەکانی پڕۆژەی باخی سێبەریان کرد، تیمه‌كه‌ سوپاسی ئەو جوتیار و خاوەن مەڕوماڵاتانەشیان کرد کە زۆر بە باشی خزمەتی باخەکانیان کردووە و توانیویانە بیپارێزن تا ئەوکاتەی نەمامەکان گەورە دەبن و سێبەرێکی سروشتی دابین دەکەن بۆ ئاژەڵەکانیان.

جێی باسە پرۆژەی باخی سێبەر یەکێکە لەو پرۆژانەی هۆبەی پاوان سەرپەرشتی جێبەجێکردنیان دەکات بە ئامانجی زیادکردنی رووبەری سەوزایی و دابینکردنی سێبەر بۆ حەوانەوەی مەڕ و ماڵات لەبەر سێبەردا لەپێناو زیادبوونی رێژەی شیرەکەیدا، باخه‌كه‌ لەسەر رووبەری نیو دۆنم زەوی دروست دەکرێ و نەمامی تووی تێدا دەڕوێنرێ و سیاج دەکرێ تا ئەو کاتەی نەمامەکان گەورە دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.