Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:19

ئه‌و كه‌سه‌ی گازی مۆلیده‌ی بورجه‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌دزی ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گازی مۆلیده‌ی بورجه‌كانی ده‌دزی.

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی باکوور، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ع. ک) دەستگیر کرد کە لە چەند شوێنێکی جیاوازی شاری هەولێر هەڵسابوو بە دزینی گازی مۆلیدەی بورجی (کۆمپانیایەکی پەیوەندی).

ڕاشیگه‌یاند كه‌ تۆمەتباره‌كه‌ پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر چه‌ند تاوانێكی تریشی ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی نا بە ئەنجامدانی تاوانەکانی داناوه‌ و ئێستاش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.