سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شارۆچكه‌ی ئاكرێ ته‌قه له ئۆتۆمبێڵێك كراوه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك كه پله‌ی سه‌ربازی عه‌قیدی هه‌یه، له‌گه‌ڵ كچێكی كوژراون و هه‌روه‌ها هاوژینه‌كه‌شی به سه‌ختی بریندار بووه.
غهفاڕ ته‌یب په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه له ئۆتۆمبێڵێك كراوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (سابر جومعه) ڕاسته‌وخۆ له‌نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستاوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كوژراوه پله‌ی عه‌قیدی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه و خاوه‌نی 5 منداڵه و خه‌ڵكی ئاكرێیه.
په‌یامنێرمان گوتیشی: دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه كچه‌كه‌شی كه له‌نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه له‌گه‌ڵیدابووه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا دۆخی ته‌ندروستی هاوژینه‌كه‌شی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ناجێگیره.
سه‌باره‌ت به بكوژه‌كه‌ش، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه ڕای كردووه و هێزه‌كانی پۆلیسیش له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.