وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاشكرا كرد كه ئه‌مشه‌و له شارۆچكه‌ی ئاكرێ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كوژران.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە سنووری شارۆچكه‌ی ئاکرێ (عەقید صابر جومعە ئاکرەیی) ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گولـلەی لێ کرا.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی ڕووداوه‌كه‌ش بەداخەوە عه‌قیده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەستبەجێ لە شوێنەكهدا گیانی لەدەستداوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هاوسەر و منداڵێکیشی له ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا بریندار بوونه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ئێستادا تیمە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کردووە.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه، پێشتر غهفاڕ ته‌یب په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه له ئۆتۆمبێڵێك كراوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ڕاشیگه‌یاندبوو: به‌هۆی ته‌قه‌كان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (سابر جومعه) كه پله‌ی عه‌قیدی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه و خاوه‌نی 5 منداڵه و خه‌ڵكی ئاكرێیه، ڕاسته‌وخۆ له‌نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه گیانی له‌ده‌ستاوه.
په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها گوتبووی: دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه كچه‌كه‌شی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها هاوژینه‌كه‌شی بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.