Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:10

پۆلیسی دهۆك: بكوژه‌كه‌ی عه‌قید سابڕ جومعه‌ ئاكره‌یی ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد كه‌ توانیویانه‌ بكوژی عه‌قید سابڕ جومعه‌ ئاكره‌یی ده‌ستگیر بكه‌ن.

هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا پۆلیسی ئاكرێ توانی بكوژی عه‌قید سابڕ جومعه‌ ده‌ستگیر بكات.

ڕاشیگه‌یاند: ئێستا بكوژه‌كه‌ به‌پێی مادده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.

غه‌فاڕ ته‌یب په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ ئۆتۆمبێڵێك كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ڕاشیگه‌یاندبوو: به‌هۆی ته‌قه‌كان‌ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (سابڕ جومعه‌) كه‌ پله‌ی عه‌قیدی سه‌ربازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ و خاوه‌نی 5 منداڵه‌ و خه‌ڵكی ئاكرێیه، ڕاسته‌وخۆ له‌نێو ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستاوه‌.

په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها گوتبووی: دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه،‌ هه‌روه‌ها كچه‌كه‌ی عه‌قید سابڕ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ هاوژینه‌كه‌شی بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ.

وێنه‌: عه‌قید سابڕ جومعه‌ كه‌ له‌ ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هاته‌ كوشتن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.