وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕووناككردنه‌وه‌ی گوندێكی تری له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشی كرده‌وه كه له 2018 تا ئێستا كاره‌با گه‌یه‌نراوه‌ته 56 گوند.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م گوندێک له سنووری شاره‌دێی قادرکەرەم له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ رووناک کرایەوە.
ڕاشیگه‌یاند: بە گوژمەی نزیکەی 85 ملیۆن دینار، پرۆژەی گەیاندنی کارەبا بۆ گوندی ئالیاوای شاره‌دێی قادرکەرەم جێبەجێ کرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ساڵی 2018 تا ئێستا کارەبای نیشتمانی بۆ 56 گوندی ناوچەکە دابینکراوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیاره لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەبا بگەیهنرێتە گوندەکانی (وەستا خدر و گۆلەمە و قەڵا میکائیل و قایتەوەنی گەورە) لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم و گوندی (کۆزەبۆرە) لە ناحیەی ئاغجەلەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.