Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:13

لیژنه‌كانی ته‌ندوستی سلێمانی پشكنینیان بۆ زیاتر له‌ 4 هه‌زار شوێن كردووه‌ و 20 شوێنیان داخستووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سەردانی زیاتر له‌ 4 هه‌زار شوێنیان كردووه‌ و 20 شوێنیشیان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان داخستووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بە پێی ئامارێك لە ماوەی مانگێكدا لە ڕێكەوتی ( 25/7 بۆ 25/8/2022 ) لیژنەكانی چاودێری تەندروستی (4،441) سەردانیان بۆ بازاڕەكان و ماركێتەكان و شوێنە جیاجیاكانی شاری سلێمانی ئەنجام داوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لەمەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێگریكردن لە ساغكردنەوەی خۆراك و كەلوپەلی نەشیاو بۆ بەكارهێنان.

ڕاشیگه‌یاند: لەو ماوەیەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی (2046) شوێنیان ئاگاداركردۆتەوە و (138) شوێنیان غەرامە كردووە و (20) شوێنیان داخستووە بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ چاودێری تەندروستی (545) مۆڵەتی بەخشیوە و (70) مۆڵەتیشی پووچەڵكردۆتەوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەو مانگەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر بڕی (3151) كیلۆگرام خواردن و (1080) لیتر خواردنەوە و (20) پارچە كەلوپەل كە شیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان و سەرجەمیان لەناوبراون.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.