Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:12

ژماره‌ی زیاره‌تكارانی ئه‌مساڵی چله‌ی ئیمامی حوسێن گه‌یشتۆته‌ 20 ملیۆن كه‌س

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ژماره‌ی زیاره‌تكرانی ئه‌مساڵی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ئیمامی حوسێن له‌ كه‌ربه‌لا گه‌یشتۆته‌ 20 ملیۆن كه‌س.

یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ 20 ملیۆن كه‌س به‌شداری له‌ مه‌ڕاسیمی چله‌ی ئیمامی حوسێن له‌ كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.

ڕاشیگه‌یاند: له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا 15 ملیۆن به‌شدارییان عێراقین و 5 ملیۆنه‌كه‌ی تریش بیانین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مه‌ڕاسیمی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و هێمن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بۆ پاراستنی زیاره‌تاكارانیش هێزێكی زۆری ئه‌منی و سه‌ربازی گه‌یشتوونه‌ته‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا.

یه‌حیا ڕه‌سوول ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێر له‌ ئاسمانه‌وه‌ چاودێری زیاره‌تكاران ده‌كرێ و ده‌پارێزرێن.

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ته‌واوبوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاره‌تكاران سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌مێننه‌وه‌ و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا ده‌بن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.