ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له شارۆچكه‌ی داقووق له سنووری پارێزگای كه‌ركووك دوو گولـله هاوه‌ن كه‌وتنه خواره‌وه و ته‌قینه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) دوو گولـله هاوهنهكه له نزیك گۆڕستانی ئیمام زه‌ینه‌ل عابدین له شارۆچكه‌ی داقووق كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریان خستووه كه ته‌قینه‌وه‌ی گولـله هاونهكان زیانی گیانییان به‌دوای خۆیاندا نه‌هێناوه.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.