Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:25

پارکی شەهید سامی عه‌بدوڕه‌حمان ڕووناکتر دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگەی تیمی بەشی ئەندازە و چاککردنەوەی پارکی سامی عه‌بدوڕه‌حمان، لە میانی کار و چالاکییەکانی کارکردندا هەڵسان بە دانانی چەندین ئینارەی تازە بە مەبەستی ڕووناککردنەوەی بەشەکانی ناو پارک و بەشە خزمەتگوزارییەکان.

تیمەکان بە شێوەیەکی فراوان لەپێناو جوانترکردنی شەقامەکان و سیمایەکی ڕووناکتر لە ناو سروشت و ژینگەی پارکی سامی عه‌بدوڕه‌حمان کارەکانی ڕووناککردنەوە لە ڕێگا سەرەکی و بەشەکانی باخچە و هەروەها شوێنی ڕاکردنی وەرزشی و بەشێکی دیکە لە توالێتەکان ئەنجام درا.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وێڕای گەیاندنی خزمەتگوزاری هەمەجۆر بۆ تەواوی کوچە و کۆڵان و شەقامەکانی شار، هاوکات زیادکردنی باخچە و ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شار بۆ ژینگەیەکی تەندروست ئامانجێکی دیکەیە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی شارە خۆشەویستەکەمان لە هەولێری پایتەخت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.