Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:01

هه‌ڵه‌بجه‌.. ئه‌م منداڵه‌ ئۆتۆمبێڵ لێی دا و گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ‌ ئۆتۆمبێڵ لێی دا و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

مقه‌ده‌م بارزان عوسمان گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: ئیوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە گەڕەکی مۆردانەی پارێزگای هەڵەبجە، منداڵێکی کوڕی تەمەن یەک ساڵ بە ناوی (محه‌مه‌د بڕیار ئازاد) ئۆتۆمبێلێک دەیشێلێت و برینداری دەکات.

ڕاشیگه‌یاند: منداڵه‌كه‌ دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه‌ گیانی لەدەست دا.

مقه‌ده‌م بارزان عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕێکخراوە و شوفێره‌كه‌ بە پێ ماددەی 24ی هاتوچۆ ده‌ستگیر کراوه‌ و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشی گیراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.